به‌ڕێوەبه‌ری به‌كارخستنی زانكۆ به‌شداری لە “چوارەمین کۆنفرانسى گەشەپێدانى کارى ڕۆژهەلاتى ناوەراست” دەکات
له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی به‌ره‌وپێشبردنی سیستمی خویندن له كوردستان و عێراق، كه له رێگه‌ی رێكخراوی (IREX) ئه‌نجام ده‌درێت و له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاوه پشتگیری ده‌كرێت، به‌ڕێوەبه‌ری به‌كارخستنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌شداری لە “چوارەمین کۆنفرانسى گەشەپێدانى کار ى ڕۆژهەلاتى ناوەراست” دەکات کە ماوە ى ٦ ڕۆژ دەخایەنێت لە زانکۆى نیۆرک لە ئەبوضەبى لە ماوەى نێوان ٨ تا ١٣ ى ٥/٢٠١٦
مامۆستا بەناز نورى رەشید به‌ڕێوەبه‌ری به‌كارخستنی زانكۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى وتى ” لە ئەنجامى ئەوپەرى چالاکى بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە کۆى ١٤ زانکۆى حکومى هەرێمى کوردستان خۆشبەختانە هەڵبژێردراوین بۆ بەشداریکردن لەم کۆنفرانسە وە ە هاوكات نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له زانكۆكانی “سه‌ڵاحه‌دین، كۆیه، راپه‌ڕین”یش وه‌ك نوێنه‌ری زانكۆكانی كوردستان له‌و کۆنفرانسە هەڵبژێردراون و به‌شدار ده‌بن.
مەبەست لەم کۆنفرانسەدا بۆ پێکەوەگرێدانى پسپۆرانى بوارى خوێندن و بوارى بەکارخستنە تا بتوانن گفت‌و گۆ لەسەر ئەو کێشە و ئاستەنگیانە بکەن کە دێتە بەردەم گەنجان لە کاتى دۆزینەوەى هەلى کار دا وە بریار وایە کە لە ماوەى چەند رۆژى کۆنفرانسەکەدا چەند کەسایەتى رێکخراوى ئایریکس و پسپۆران باس لە پەرەپێدانی توانای ده رچوان به و شیوه ی كه كومپانیاكان پێویستیان ده‌بێت له داهاتوودا و هه‌روه‌ها چۆنێتی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و به‌سوود بۆ پالپشتی پرۆسه‌ی خوێندن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا باس بکەن .