زنجیره‌یه‌ك سیمیناری زانستی له‌سه‌ر بەکارهێنانی گازی شل ( LPG ) و سیستمی شۆڤاژ پێشكه‌شكران
له دووه‌م رۆژی وۆرکشۆپی (گازی شل LPG لەپێناو خۆشگوزەرانیدا و ڕێکارەکانی خۆپاراستن) له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، پێنج سیمیناری زانستی له‌سه‌ر بەکارهێنانی گازی LPG و سیستمی شۆڤاژ پێشكه‌شكران.
له هۆڵی پیره‌مێرد له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ماوه‌ی دوو رۆژه وۆرکشۆپێكی ئه‌كادیمی له‌ژێرناونیشانی (گازی شل LPG لەپێناو خۆشگوزەرانیدا و ڕێکارەکانی خۆپاراستن)دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ 28-11-2022 به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆ و د.عه‌تا كه‌ریم راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ و پسپۆران و شاره‌زایان ئه‌و بواره، پێنج سیمیناری زانستی تایبه‌ت به‌و بواره پێشكه‌شكران.
له سیمیناری یه‌كه‌مدا، د.نه‌بیل عادل ته‌یب بابه‌تێكی به‌ناونیشانی (Safetyin in LPG system) پێشكه‌شكرد و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی باسی له ته‌كنیكه‌كانی رێگریكردن له لێچوونی گازی شل LPG كرد له سیستمی شۆڤاژ و شوێنه گشتی و تایبه‌ته‌كاندا، سیمیناری دووه‌م له‌لایه‌ن د.عه‌لی كه‌مال ده‌روێش پێشكه‌شكرا له‌ژێرناونیشانی (Benefits of using LPG gas ) كه باسی له گرنگی گازی شل LPG كرد كه له هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی سووته‌مه‌نی خاوێنتر و سه‌لامه‌تره و كه‌مترین زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین رێنمایی گرنگی بۆ رێگریكردن له رووداوی نه‌خوازراو خسته‌ڕوو، سێیه‌م سیمینار له‌لایه‌ن م.ئه‌ژین عه‌بدوڵا به‌ناونیشانی (Factors impacting the life of an LPG cylinders ) پێشكه‌شكرا كه چه‌ندین رێگای زانستی خسته‌ڕوو بۆ پشكنین و دڵنیابوون له تانكی و بۆری و بوتڵی غازه‌كانی ماڵه‌وه و شوێنه گشتییه‌كان، له چواره‌م سیمیناردا بابه‌تێك به‌ناونیشانی (Uses and AppLications of LPG) له‌لایه‌ن خه‌بات محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د پێشكه‌شكراو تێیدا مێژووی گازی شل LPG و چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی و پێكهاته‌كانی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، له پێنجه‌م سیمینار‌و كۆتاییدا ئه‌ندازیار به‌رزان ئه‌كره‌م بابه‌تێكی به‌ناونیشانی Principles of ( LPG) cylinder production and causes of the explosion) پێشكهشكردو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌م و كه‌سانی نه‌شاره‌زاوه له سیستمی گازی شل LPG رووده‌دات.
بڕیاره له رێگه‌ی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی شاره‌زا و پسۆرهوه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ته‌واوی بابه‌ته‌كانی وۆركشۆپه‌كه بكرێت و بكرێته چه‌ند خاڵ و راسپارده‌یه‌ك و ته‌سلیم به لایه‌نی فه‌رمی و په‌یوه‌ندیدار بكرێت تاكو جارێكی دیكه كاره‌سات و رووداوی نه‌خوازراو دووباره نه‌بێته‌وه.