دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان پێشکەشکرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2022/11/27 لە ھۆڵی سیمینارەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە سەرۆکایەتی زانکۆ و بەئامادەبوونی خوێندکاران و مامۆستایانی پەیمانگا، دوو سیمیناری زانستی بەڕێوەچوون.
سیمیناری یەکەم بەناونیشانی ″چەمکى هەڵئاوسان و جۆره‌كانی″ له‌لایه‌ن مامۆستا (نه‌به‌رد عبدالله شریف)، دووه‌م سیمینار بەناونیشانی ″كاریگه‌رییه ئابووری وكۆمهڵأیهتیهكانی هه‌ڵئاوسان و چاره‌سه‌ره‌كانی″ لەلایەن مامۆستا (برهان علی محمد) پێشکەشکران.
ناوه‌ڕۆكی هه‌ردوو سیمیناره‌كه پێكهاتبوو له دیاردەى بەرزبوونەوەى لەناکاوى نرخى کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لە عێراق و هەرێمى کوردستان به‌تایبه‌تی، كه دیاردەیەکە لەم یەک دوو ساڵەى کۆتایى لای تاک بە تاکى هاوڵاتی هەستى پێ دەکرێت، ئەویش لەبەر خێرا بەرزبوونەوەى نرخ لە بازاڕ، هەروەها ناساندنێکى گشتى کرا بۆ هەڵئاوسان و پرەنسیپ و پێکهاتەکانی هەڵئاوسان شیکرایەوە.