Back

سیمیناره‌كانی وۆرکشۆپی (گازی LPG لەپێناو خۆشگوزەرانیدا و ڕێکارەکانی خۆپاراستن) پێشكه‌شكران

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27 ی تشرینی دووه‌می 2022 له‌هۆڵی پیره‌مێرد له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، بەچاودێری و ئاماده‌بوونی د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆو نوێنه‌ری په‌ڕله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی سلێمانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رپرسانی حكومی تایبه‌تمه‌ند و بازرگانان و ژووری بازرگانی له‌پارێزگای سلێمانی و مامۆستایانی زانكۆو توێژه‌ران، وۆرکشۆپی (گازی شل LPG لەپێناو خۆشگوزەرانیدا و ڕێکارەکانی خۆپاراستن) به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاره‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژ بخایه‌نێت.
وۆركشۆپه‌كه‌  به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌پاش پێشكه‌شكردنی ووتاری به‌خێرهاتن و ووتاری سه‌رۆكی زانكۆو ووتاری وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ، پێنج سیمیناری زانستی به‌ڕێوه‌چوو به‌م شێوه‌یه‌ : 1- (Design aspect for LPG gas )Dr. Dyar omer kaka 2-  (Accident prevention and preparedness; A lesson learned from the recent LPG explosions) Dr. Hiwa HamaAmin Sidiq 3- ( The Risks of Gas systems) Asst Prof. Dr. Yassin Mustafa Ahmed 4-  (LPG Leakage Detection & Control) Asst Prof. Dr.hameed Dwech Lafta 5-  Assistant professor Dr. Atta Shekhkarim Abdullah) Blast and fire resistance of buildings)
This shortcode LP Profile only use on the page Profile