زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکەمین بڕوانامەی ماستەری لە بواری تەندروستی کۆمەڵدا بەخشی
کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 28 / 4 /2016، لەھۆڵی سیمیناری کامپی کۆلیجە تەکنیکیەکان،بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سۆران سعید/ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنى بالا وە پ.ی د. محـمد بابکر مینە /راگری کۆلیجی تەکنیکی تەندروستی و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران گفتوگۆی یەکەمین نامەی ماستەر لە بواری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرا.
نامەی ماستەرەکە لەلایەن خوێندکار (عبدالرحمن محـمد ابراهیم ) بە ناونیشانی
(Revalence, Knowledge and Practices of Hepatitis B and C Viruses among Patients Undergoing Surgery in Sulaimani City)و بەسەرپەرشتی هەردوو بەرێزان پ.ی د.فاضل احمد محی الدین وە پ.ی.د. محـمد بابکر مینە نوسراوە ، لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو کرا وەک بەشێک لەپێداویستییەکانی پێدانی بڕوانامەی ماستەر لەبواری تەندروستی کۆمەڵ،لە ئەنجامدا ماستەرنامەکە بە پلەی نایاب پەسەندکرا، ئەوەش یەکەمین نامەی ماستەر و بڕوانامەى ماستەر دەبێت کە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاوتوێ دەکرێت و دەبەخشرێت .
شیاوی باسە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە نیازە لە ئایندەدا خوێندنی دکتۆرا لە بواری تەندروستی کۆمەڵ و زانستە تەندروستیەکان بکاتەوە.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وە پیرۆزبایی لە خوێندکار (عبدالرحمن محـمد ابراهیم ) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری تەندروستی کۆمەڵدا ، بە هیوای بەردەوامی و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگای کوردیدا.
ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە بەرێزان :
• پرۆفیسۆر د. محمد عمـر محمد/ سەرۆکی لیژنە / زانکۆی سلێمانی / کۆلیژی پزیشکی
• پ.ی د. ژیان صلاح رمزى/ ئەندام /زانکۆی سلێمانی / کۆلیژی پزیشکی
• پ.ی د. هيثم عيسى يحو/ ئەندام / زانکۆی ههولێری پزیشکی/ کۆلیژی پزیشکی
• پ.ی د.فاضل أحمد محى الدين / ئەندام و سەپەرشتیاری یەکەم/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
• پ.ی د. محــمد بابکر مینە/ ئەندام و سەپەرشتیاری دووەم/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی