وۆرکشۆپی (گازی LPG لەپێناو خۆشگوزەرانیدا و ڕێکارەکانی خۆپاراستن) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
بە ئامانجی باشتر بەکارهێنانی گازی LPG و رەواندنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیان و ده‌رخستنی هه‌موو ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و بابه‌ته كراون لە کاتێکدا کە هەموو سیستەمی بەکارهێنراو بەپێی ستاندارد‌و رێکارە زانستییەکان بێت، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و بە هاوکاری چەند پسپۆڕ‌و شارەزایه‌ك لەبەشە جیاجیاکانی سیستمی ناوبراو، کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وۆرکشۆپی (گازی شل LPG لەپێناو خۆشگوزەرانیدا و ڕێکارەکانی خۆپاراستن) بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئەنجامدەدات .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27 ی تشرینی دووه‌می 2022 له‌هۆڵی پیره‌مێرد له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، بەچاودێری و ئاماده‌بوونی د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و نوێنه‌ری په‌ڕله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی سلێمانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حكومی تایبه‌تمه‌ند و بازرگانان و ژووری بازرگانی له‌پارێزگای سلێمانی و مامۆستایانی زانكۆ‌و توێژه‌ران، وۆرکشۆپی (گازی شل LPG لەپێناو خۆشگوزەرانیدا و ڕێکارەکانی خۆپاراستن) بۆ ماوەی دوو ڕۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وۆركشۆپه‌كه كاتژمێر 10.30ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن د.عطا شێخ كه‌ریم ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووته‌ی به‌خێرهاتن پێشكه‌شكراو گرنگی بابه‌ته‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه كه كۆلێجه‌كه‌یان له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیانه‌وه‌و له‌ڕووی زانستیشه‌وه هه‌ستیان به‌و بۆشاییه كردووه كه‌له‌بواری غازی شلدا هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی ئه‌و وۆركشۆپ زانستییه‌وه خزمه‌تێك به هاوڵاتیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و وەزیری خوێندنی باڵای کرد کە لە ڕوانگەی خەمخۆرییانەوە بۆ بابەتەکە و لەسەر ڕاسپاردەی ئەوان هەستاون بە ئەنجامدانی ئەم وۆرکشۆپە، هەروەها داوای لە لایەنی پەیوەندیدارو حکومەت و کەرتی تایبەت کرد لەگەڵیان بمێننەوە لە ڕۆژی دووەمی وۆرکشۆپەکەدا بۆئەوەی پسپۆڕی و شارەزایی هەمووان لە ڕێگەی لیژنەکانی وۆرکشۆپەکەوە، چەند ڕاسپاردەیەکی گرنگ پێشکەش بە حکومەت بکەن.
پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی له ووته‌یه‌كیدا ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه لەماوەکانی رابردوودا‌و بەداخەوە لەشاری سلێمانی خۆشەویست و دهۆکی رەنگین، رووداوی نەخوازراوی تەقینەوەی سیستمی گاز رویاندا، کەبووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە، کە ئەمەش بۆخۆی هەمووانی خەمبارو نیگەران و تازێبار کرد، باسی له‌وه‌شكرد كه سیستمی گازی شل (LPG) سیستمێکی جیهانییەو لەزۆرینەی وڵاتانی دونیا‌و لەهەر شوێنەش بەپێی تەکنیک و سیستمی جیاواز بەکاردەهێنرێت، لە زۆرینەی ئەو وڵاتانەش رووداوی لەوجۆرەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی و بەشە ناوخۆییەکەی دهۆک رویانداوە، بەڵام ئەوەی جێی پرسیار‌و نیگەرانییە ئەوەیە کە ترسێکی گەورەی لەناخی هەموواندا دروستکردووەو حکومەتی هەرێمی ناچارکردووە کارکردن بەو سیستمە رابگرێت، ئەمەش پێویستی بە بەدواداچوون و هەنگاوی ورد‌و ئەکادیمی و زانستی هەیە کە بەشێکی ئەو ئەرکە لەسەر شانی زانکۆکان و ئەکادیمیستان و پسپۆڕانی بوارەکەیە، کە هەرئەمەشە ئەمڕۆ ئێمەی کۆکردووەتەوە.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز ووتی: رامان وایە کە زانکۆ تەنها ئەرکی وەرگرتنی خوێندکارو دەرچواندن و پێدانی بڕوانامە نییە، بەڵکو رووداوەکانی کۆمەڵگە، ئایندەی کۆمەڵگە، شیتاڵکردن و بەئەکادیمی و زانستی کردنیشی. ئەرکێکی پیرۆزی زانکۆکان و ئەکادیمیستانەو دەبێت بەو ئەرک و رۆڵەی خۆمان هەستین و لەبەرامبەریشدا رێگایان بۆ خۆشبکرێت و دەستگیرۆیی پسپۆڕانی زانکۆکان لەبوارە جیاوازەکاندا بکرێت.
لەکۆتایی قسه‌كانیدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هیوای خواست راسپاردەکانی ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەهەند وەربگیرێت و کاری لەسەربکرێت.
پاشان له‌لایه‌ن د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی له ووته‌یه‌كیدا ده‌ستخۆشی له‌ئه‌نجامده‌رانی وۆركشۆپه‌كه كرد‌و به‌هه‌نگاوێكی زۆر گرنگی وه‌صفكرد به‌تایبه‌ت له‌م كات و ساته‌دا كه غازی LPG وه‌ك بۆمبێكی ئاماده‌كراو ته‌ماشاده‌كرێت ، به‌ڵام ڕۆڵی زانكۆكان و ئه‌م چالاكییه زانستییه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌ڕووی زانستییه‌وه كاربكرێت بۆ به‌سیستمكردنی به‌رهه‌م هێنان و به‌كارهێنانی ئه‌و گازه به‌شێوازێكی سه‌لامه‌ت و دوور له‌هه‌ر ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ك . له‌قسه‌كانیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا داوای كرد زانستخوازان و ئه‌كادیمییان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن له‌كه‌م كردنه‌وه یان نه‌هێشتنی كێشه‌و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌ڕێی ئه‌و زانستانه‌ی كه هه‌یانه‌و له‌دنیادا په‌یڕه‌و ده‌كرێت چونكه به‌كارهێنانی گازی شل یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوانه‌ی ووزه كه زۆرینه‌ی ووڵاتانی پێشكه‌وتوو پشتیان پێبه‌ستووه. داوای كرد كاربكریت سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ڕێكبخرێت به‌ئاراسته‌ی سه‌لامه‌تی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ هاووڵاتیان.
له‌كۆتاییدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كاره‌كانی وۆركشۆپه‌كه خواست و ڕایگه‌یاند له‌ڕێی خۆیانه‌وه كار له سه‌ر ڕاسپارده‌كانی ئه‌م وۆركشۆپه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆی و وه‌زاره‌تی ده‌ربڕی كه پێویست بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی زانستیانه‌ی ئه‌و گرفته هه‌نوكه‌ییه. وه ئاواته‌خوازبوو له‌ئاینده‌دا چالاكییه زانستییه‌كان بۆ دڵخۆشی و خۆشگوزه‌رانی و په‌ره‌پێدانی پێشكه‌وتنه‌كان بێت له هه‌رێمی كوردستان.
پاشان كاره‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی وۆركشۆپه‌كه ده‌ستیپێكردو چه‌ند سیمینارێك پێشكه‌شكران.