پ.ی.د. هۆشیار قادر رسول بە توێژینەوەیەک بەشدارى لە کۆنفرانسى نێودەوڵەتى زانکۆى صەلاحەددین دەکات
پرۆفیسۆرى یاریدەدەر د.هۆشیار قادر رسول لە بەشى پلانسازى شار و هەرێم لە کۆلێجى تەکنیکى ئەندازیارى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بە پێشکەشکردنى توێژینەوەیەک لە ژێر ناونیشانى Technology and Contemporary Local Architecture بەشدارى دەکات لە یەکەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى 1st International Conference on Engineering and Innovative Technology (SU-ICEIT-2016) کە لە کۆلێجى ئەندازیارى زانکۆى صەلاحەددین لە ماوەى نێوان ( ١٢ تا ١٤ ى نیسانى ٢٠١٦ ) لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بەڕێوە چوو.
توێژەر لە توێژینەوەکەیدا باس لە گرنگی گواستنه‌وه‌ى ته‌كنۆلۆژیا ده‌كات له رێگه‌ى پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانه‌وه وه كاریگه‌ری پرۆسه‌ى ئه‌م گواستنه‌وه‌یه له سه‌ر پێشخستنی ته‌لارسازی ناوخۆ‌و گۆڕینی زمانی شێوه له‌و ته‌لارسازییه‌دا کە گرنگى زۆرى هەیە لە ڕۆژگارى ئەمرۆدا بۆ بریاردان له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئایا ئه‌و گواستنه‌وه‌ى ته‌كنولۆژیایه گه‌یشتۆته ئه‌و قۆناغه‌ى كه به ته‌كنۆلۆژیاى داهێنه‌ر innovative technology ناو بنرێت؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره گرنگه سه‌ره‌كییه‌یه كه توێژه‌ر له دوو توێی توێژینه‌وه‌كه‌یدا وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، به‌وه‌ى كه هیچ كام له‌و پڕۆژه وه‌به‌رهێنانه سه‌ره‌ڕاى كاریگه‌رییان له سه‌ر پێشخستنی ته‌لارسازیى ناوخۆى كوردستان به‌لام نه‌یانتوانیوه زمانی شێوه‌یی ئه‌و ته‌لارسازییه بگۆڕن، به‌هۆی سیستمی سپۆنسه‌ریی پڕۆژه‌كان كه هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی ده‌رخستن و گه‌وره‌كردنی توانای ره‌مزیی وه‌به‌رهێنه‌ر و ناوبانگی دامه‌زراوه‌كه‌یه‌تی ، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه كه‌رتی گشتیی سپۆنسه‌ری ده‌كات كه له‌ڕاژه‌ى ده‌رخستن و زیندووكردنه‌وه‌ى به‌ها شارستانی و مرۆڤایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مرۆڤى كوردن.
پرۆفیسۆرى یاریدەدەر د.هۆشیار قادر رسول مامۆستایە لە بەشى پلانسازى شار و هەرێم لە کۆلێجى تەکنیکى ئەندازیارى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى. ناوبراو بڕوانامەى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆراى لە بوارى ئەندازیارى تەلارسازى و پلانسازى لە زانکۆى بەغداد بە دەستهێناوە وە خاوەنى چەندین توێژینەوەی بوارى ته‌لارسازی و پلانسازیی شار‌و هه‌رێمه و ڕاوێژکار و ئەندامە لە یەکێتى ئەندازیارانى کوردستان و کۆمەڵەى ئەکادیمیانى کوردستان و رێكخراوی گاتا و ڕێكخراوى نبشتمانی بۆ كه‌له‌پوورى ته‌لارسازی و پلانسازی یه . ئەزمونێکى زۆرى ئەکادیمى و پیشەیی هەیە و سەرپەرشتیارى چەندین خوێندکارى ماستەر و دکتۆرای کردوە و وە بەردەوام وەک سەرۆک و ئەندام لە لیژنەى تاوتوێ کردنى ماستەر نامە و تێزى دکتۆرا بەشدارە.