رۆژی پێنجشه‌ممه 28ی ئازاری 2016، كۆلێجی ئه‌ندازیاری زانكۆی سلێمانی له یادی (رۆژی ئه‌ندازیاری)دا پێشبڕكێیه‌كی زانستی تایبه‌ت به به‌شه‌كانی “ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی، ئه‌ندازیاری شارستانی و ئه‌ندازیاری كاره‌با” له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی كوردستان ئه‌نجامدا، كه تێیدا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیش به‌شدار بوو.
له پێشبڕكێكه‌دا د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیتهكینكی سلێمانی و د.سه‌ڵاحه‌دین سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی زانكۆكانی تری كوردستان و مامۆستایان و خوێندكاران ژماره‌یه‌ك له میوانانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت ئاماده بوون.
د. نیهاد بابان رایگه‌یاند “ئامانجمان له‌م یادكردنه‌وه‌یه و سازدانی ئه‌م پێشبركێیه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكارانی بهشهكانمانه و ده‌مانه‌وێت تواناكانی خۆیان به‌رجه‌سته بكه‌ن”.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی پێشبڕكێكه‌ش وتی: “گرنگ نییه كێ براوه‌ی یه‌كه‌م یان دووه‌م و سێیه‌مه، به‌ڵكو گرنگ پیشاندانی توانا زانستییه‌كانی به‌شداربووانه”.
سه‌باره‌ت به خه‌ڵاتی براوه‌كان، بابان وتی: براوه‌ی یه‌كه‌م بڕی (دوو هه‌زار دۆلار)و براوه‌ی دووه‌م بڕی (هه‌زارو دوسه‌د دۆلار)و براوه‌ی سێیه‌م و چواره‌میش (سێ سمارت فۆن) بووه، كه به‌خشراوه به تیمه براوه‌كان.
[learn_press_profile]