Back

بۆ كۆچی دوایی وه‌سفییه‌ به‌نی وه‌یس .. دایكی شه‌هیدان

به‌ناوى خۆمان و سه‌رجه‌م مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆكه‌مانه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكاری به‌رێز وه‌سفییه‌ به‌نی وه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی شه‌هیدانى ی.ن.ك ده‌كه‌ین، هیودارین ئه‌مه‌ دواكۆستی خانه‌واده‌كه‌یانبێت. خاتوو وه‌سفیه‌ سه‌ره‌رای قۆناغه‌ سه‌خته‌كانى خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری له‌ شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا، تاوه‌كو ئێستاشی پێوه‌بێت به‌رده‌وام بووه‌و كه‌سێكه‌ به‌ شاهێدی مێژوو و هه‌ڤاڵان و هاوسه‌نگه‌رانی خاوه‌نی مێژوویه‌كی پاكه‌ له‌ كۆڵنه‌دان و خۆڕاگری‌و خه‌باتی نهێنی و هاوكاری پێشمه‌رگه‌و شانه‌ نهێنی و نوستووه‌كانى شۆرشگێران و رێكخستنه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و دواتریش ی.ن.ك، تاوه‌كو مه‌رگی ناواده‌شی كاره‌كانى شاهێدی ئه‌وه‌ن كه‌ چه‌ند خه‌مخۆرانه‌و دڵسۆزانه‌ وه‌كو نازناوه‌كه‌ی (دایكی شه‌هیدان) خزمه‌تی كه‌سوكارو خانه‌واده‌و منداڵی شه‌هیدانی كردووه‌. داواكارین له‌ یه‌زدانى مه‌زن به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شادبكات و سه‌بووری خانه‌واده‌كه‌شی بدات و به‌زوویش برینداران (عه‌لی شامارو كوره‌كه‌ی) برینه‌كانیان سارێژببێت. پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى
This shortcode LP Profile only use on the page Profile