كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به هاوبه‌شی زانكۆیه‌كی ئیتاڵی سمپۆزیهمێك سازده‌كات
به‌ناونیشانی “مرۆڤ، خۆراك و كلتور و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی” كۆلێجی تهكنتیكی ته‌ندروستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیبه هاوبه‌شی زانكۆی گاسترۆنۆمیه زانسته‌كانی ئیتاڵیا سمپۆزیهمێكی ئه‌نجامدا.
له سمپۆزیهمهكهدا هه‌ریه‌ك له پ.ی.د. سۆران ئه‌بوبكر محه‌مه‌د یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د. محه‌مه‌د بابه‌كر مینه ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی، پ.د. ئهندرۆێیا پیرۆنی له زانكۆی گاسترۆنۆمیه زانسته‌كانی ئیتاڵیا ئاماده‌بوون.
له ده‌ستپێكی سمپۆزیهمهكهدا د. سۆران ئه‌بوبه‌كر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، پاشان هه‌ریه‌ك له “پڕۆفیسۆر د. ئهندرۆێیا پیرۆنی له زانكۆی گاسترۆنۆمیه زانسته‌كانی ئیتاڵیا، پڕۆفیسۆر د. جاسم محه‌مه‌د ساڵح له كۆلێجی ته‌كنیكی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه، مامۆستا هیوا موحسین ئه‌حمه‌د له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كشتوكاڵی به‌كره‌جۆ، مامۆستا سه‌ڵاح عومه‌ر حه‌مه‌بۆر له كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی”، چەند بابه‌تیان پێشكه‌ش كرد.
دواتر ده‌رگای گفتوگۆ له‌سه‌ر باسه‌كان كرایه‌وه و تیشك خرایه سه‌ر خۆراك و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و هۆشیاری كۆمه‌ڵگه بۆ خۆپاراستن له كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی.