سێیەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیی و دەستەى کوردستانى
سێیه‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی به‌به‌شداریكردنی 7 وڵاتی جیهان له‌شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20-4-2016 له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌زانكۆكانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی سێیه‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی به‌به‌شداریكردنی 7 وڵاتی جیهان و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆكانی به‌غدا و موسڵ له‌شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
له‌م كۆنفرانسه‌دا كه بڕیاره 2 رۆژ بخایه‌نێت 47 توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌بواره‌كانی یاسا، رامیاری، راگه‌یاندن، كارگێڕی و ئابووری له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو.
کرتە لێرە بکە بۆ بینینیى درێژەى پرۆگرامەکە