Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆیه‌كی ئیتاڵیا سیمپۆزیۆمێكی ته‌ندروستی ئه‌نجامده‌ده‌ن

بڕیاره‌ رۆژی پێنج شه‌مه‌ 21-4-2016، سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی، له‌ هۆڵی سیمینار كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی گاسترۆنۆمیه‌ زانستییه‌كان / ئیتاڵیا، سیمپۆزیۆمێك ئه‌نجامده‌ده‌ن.   ئه‌م سیمپۆزیۆمه‌ له‌ ژێر ناونیشانی (ته‌ندروستی مرۆڤ، خۆراك و كلتوری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی)، به‌به‌شداریكردنی چه‌ندین پرۆفیسۆری ناوخۆیی و بیانی، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile