نوێنه‌ری بریتش كاونسڵی به‌ریتانی سه‌ردانی سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد
لێپرسراوی تاقیكردنه‌وه‌كانی بریتش كاونسڵی به‌ریتانی British Council به نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و رێكخراوه له هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردولا له بواری زمانی ئینگلیزیی كرده‌وه.
له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی بریتش كاونسڵی به‌ریتانیی و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلیمانی بۆ به‌هاوبه‌شی كاركردن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆرسه‌كانی توانستی زمانی ئینگلیزی له‌سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، خاتوو (سودیپتا تالاپاترا/ لێپرسراوی تاقیكردنه‌وه‌كانی بریتش كاونسڵ به نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و رێكخراوه له هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌نته‌ری زمانی كرد و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی ئه‌كادیمی و كارگێڕی سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی باس له زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا كرا له بواری زمانی ئینگلیزی، پاشان گفتوگۆ سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (IELTS) كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێ بكرێت.