سیمپۆزیۆمی تەندروستی و هۆشیاری لەسەر شێرپەنجە به‌ڕێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی به‌خشینی زانست و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر بابه‌ته ته‌ندروستییه‌كان، رۆژی چوارشەممه 2022/11/23 له‌هۆڵی سیمسنارهكانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بە ئامادەبوونی پ.د.کاظم فرج عارف ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی سڵیمانی و یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران، سیمپۆزیۆمێكی زانستی بەناونیشانی (تەندروستی و هۆشیاری لەسەر شێرپەنجە ) به‌ڕێوه‌چوو كه مامۆستایانی بەشی (تیشک) لهپەیمانگای ته‌كنیكی سلێمانی پێی هه‌ستابوون.
سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و ووتەیەکی پێشكه‌شكرد و ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكییه زانستیانەی به‌گرنگ وهصفكرد كه له‌ئێستادا شێرپەنجە یه‌كێكه له‌نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان و گرنگه كه خه‌ڵك له زانیارییه تازه‌كان ئاگاداربێت.
له سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا ھەریەك له ( د.ئاڵا عبدالقادر شاڵی و د.صابر مصطفی محمد و م.سیڤەر طاهر عبدالرزاق ) بابه‌تی نوێیان له‌سه‌ر چۆنێتی توشبوون به شێرپەنجەی مەمک و نیشانه‌كانی و خۆپاراستن و ڕێگاكانی چاره‌سه‌ر پێشكه‌شكرد، هەروەها ڕۆڵ و گرنگی پەرستاران لەگەڵ نەخۆشانی شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها تیشكخرایە سەر زۆربونی توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجە لە کوردستان وھۆکارەکانی توشبون بە نەخۆشییەکە، ھەروەھا باسکرا لەچۆنێتی دروست بونی نەخۆشیەکەو گەشەکردن و لێکەوتەکانی و نیشانەکانی نەخۆشیەکەو چارەسەرکردنی.
له‌پاش پێشكه‌شكردنی بابهتهكان، ئاماده‌بووان پرسیار‌و سه‌رنجه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو له‌لایه‌ن پێشكه‌شكارانی سیمپۆزیۆمهكهوه وه‌لام درانه‌وه.