وەزارەتى خوێندنى باڵا کارکردن بە سیستمى غازى شل لە سەرجەم دامەزراوەکانى رادهگرێت
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەلامەتی گیان و ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگە و بەشە ناوخۆییەکان و دامەزراوەکانی دیکەیدا، لە نوسراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کارکردنی بەسیستمی غازی شل لە سەرجەم دامەزراوەکانی ڕاگرت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسراوەکەیدا، کە لەلایەن دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری دەرچووە، بە سێ خاڵ وردەکاری بڕیارەکەی ڕوونکردۆتەوە، وەک لە خاڵی یەکەمدا هاتوە پێویستە دامەزراوەکان دەستبەجێ کارکردن بەسیستمی غازی شل ڕابگرن، لە خاڵی دووەمدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێویستە بەزوترین کات و زۆر بەوردی بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سیستمانە بکرێت، کە بەمەبەستی ئامادەکردن یان گەرمکردنەوەی خواردن بەکاردێن و لە سەلامەتی دڵنیاببنەوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە لە ماوەی (٣) سێ ڕۆژدا ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ و پەیمانگەکان و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئامادە بکەن.
لە خاڵێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە، دەبێت هەموو ئەو سیستمانەی بەمەبەستی ئامادەکردن و گەرمکردنەوەی خواردن لەسەر هەموو زانکۆ و پەیمانگە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەت و لە بەشە ناوخۆییەکان بەکاردێن، پێویستە ڕێگەپێدانی بەرگری شارستانیان هەبێت و مۆڵەتی دانانی هەبێت و لە لایەن کۆمپانیاکان.
لە کۆتایشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەئیکدی لەسەر ئەوەکردۆتەوە، کە لە حاڵەتی کەمتەرخەمی و جێبەجێنەکردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە لایەنی کەمتەرخەم ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.