نۆژەنکردنەوە و چاککردنی بەشەناوخۆییەکانی زانكۆ به‌رده‌وامی هه‌یه
لە درێژەی کاری نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان و صیانه‌كردنی ئامێره‌كان ،بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی خوێندکارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی پەیمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ ، وه لەسەر داهاتی ناوخۆیی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی پ.ی.د.هوشیارعه‌بدوڵا عه‌زیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی كه‌هه‌یه.
پ.ی.د.ئەیوب خسرو نادر ڕاگری پەیمانگای ته‌كنیكی چه‌چه‌ماڵ، هۆبەی بەشەناوخۆیەکان و ستافی چاککەرەوەی په‌یمانگاكه‌ی ڕاسپارد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ركارێكی پێویست كه نه‌هێشتنی كه‌موكوڕی بێت له به‌شه‌ناوخۆییه‌كاندا.
ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌نجامدراون بریتین له :
١-دابینکردنی ئامێری بێرنەر بۆ سیستەمی ئاوی گەرم و هەوای گەرم.
٢-چاککردنی سیستەمی ئاو پاڵاوتن.
٣-چاککردنی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە.
٤- کڕینی ماتۆڕی ئاو بۆ سەرخستنی ئاو بۆ ناو بیناکە.
٥- کڕینی ماتۆڕی ئاوی گەرم بۆ خولانەوەی ئاو.
٦- دابینکردنی تەنکی خەزانی گازی 36000 لیتری.
٧-دابینکردنی سەلەی خۆڵ و دروست کردنی کەتیبە بۆ چەند شوێنێکی پێوست .
شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوه‌وه له‌سه‌ر بڕیاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیداره‌ی گشتی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چه‌نده‌ها پێداویستی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و هۆڵه‌كانی خوێندن و تاقیگه‌كان كڕدراوه و به‌شێكی زۆری بیناكانیش نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه.