وۆركشۆپێك بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی سیستمی ئه‌لیكترۆنی و به‌دواداچوونی گرفته‌كان به‌ڕێوه‌چوو
له‌پێناو به‌دواداچوون وهه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی سیستمی ئه‌لیكترۆنی كه زیاتر له‌ساڵیكه له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت ، له‌لایه‌ن تیمێكی وه‌زاره‌ته‌وه وۆركشۆپێك له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2022 له‌هۆڵی بێكه‌س له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، تیمێكی ئایتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی صبریە کریم به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و جەمال کاکبرا بەڕێوەبەری ئایتی و تەکنەلۆجیای زانیاری سەرۆکایەتی زانکۆ‌و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو نوێنه‌رانی كارگێڕی كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ، وۆركشۆپێكی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون وهه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی سیستمی ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌چوو كه زیاتر له‌ساڵیكه له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رجه‌م زانكۆكاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
ئاسۆ خلیل ئه‌مین به‌رپرسی به‌شی سیستمی زانیاری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئایتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سه‌رپه‌رشتی تیمی وه‌زاره‌تی كرد و به‌رچاوو ڕونی پێویستی له‌سه‌ر سیستمی ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوانكردو ڕایگه‌یاند سه‌ركه‌وتنی به‌رچاومان به‌ده‌ستهێناوه‌و هه‌ر له ڕوانگه‌ی ئه‌م سیستمه‌وه ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بڕیاریداوه سوود له سیستمه‌كه وه‌ربگرێت بۆ ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی زانكۆمان به‌رپرسی به‌شی سیستمی زانیاری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئایتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ووتی: