خوێندکاران بە گەشتێکی زانستی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە بەسەردەکەنەوە
به‌ئامانجی پراکتیزەکردنی وانەکانی خوێندن بە خوێندکاران و زیاتر شارەزابوونیان لەرووی پراکتیکییەوە و وه‌رگرتنی زانستی نوێ، ئەمڕۆ 2022/11/21 ئامادەیی سەیرانی میرزامحمدی سلێمانی کچان، بەگهشتێكی زانستی سەردانی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییان کرد لە پارێزگای هەڵەبجە.
له گهشتهکەیاندا خوێندكاران، تاقیگه‌كانی کیمیا و کۆنترۆڵی جۆری بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن مامۆستایان و پسپۆرانه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بە خوێندكاران درا.
خوێندكارانیش لای خۆیانه‌وه سوپاسی پێشوازییهكهیان كرد‌و دووپاتیانكردووه ئه‌و گه‌شته زانستیانه شانبه‌شانی وانه تیۆرییه‌كان سوودی زانستی ده‌بێت بۆ زیاكردنی ئاستی زانست و زانیارییه‌كانیان.