Back

سه‌رۆكی زانكۆ: به‌خزمه‌تكردنی مامۆستایانمان پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندن پێشده‌خه‌ین

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 21/11/2022 پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.هوشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، پێشوازیكرد له‌ م.عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و پرۆفیسۆر د.نارد مسته‌فا ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت. له‌ دیداره‌كه‌یاندا وه‌فدی میوان وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، هه‌موو پشتیوانی و هاوكارییه‌كی رێكخراوی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانیان بۆ پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند: زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ پێشه‌نگه‌كانی كوردستان و گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، وه‌كو یه‌كێتی مامۆستایان پشتگیری ته‌واو له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترت بۆ ده‌خوازین، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ نێوان زانكۆ و یه‌كێتی مامۆستایاندا هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت و كاری پێكه‌وه‌ی ئه‌نجام بده‌ین. له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی میوان ده‌ربڕی و به‌ پێویستیزانی له‌ نێوان سێكته‌ری په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵادا هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت و زیاتر به‌ره‌وپێشببرێت، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا خزمه‌تكردنی مامۆستایانی به‌ پێویست و گرنگ زانی له‌پێناو پێشخستنی پرۆسه‌ی خوێندن، هه‌روه‌ها پشتگیری بۆ خوێندكارانی زانكۆ و داوا راوه‌كانیان دووپاتكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: داواكارییه‌كانی خوێندكاران شایسته‌ن و پێویسته‌ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزرێته‌وه‌.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile