Back

ماستەرنامەیەک لەبواری میدیا پەسەند كرا

ئەمرۆ (2022/11/17 )بە ئامادەبونی پرۆفیسۆری یاریدەدەردكتۆر حەكیم عوسمان حەمید ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و سەرۆكی بەشی تەكنیكی میدیاو لێپرسراوی هۆبەی زانستی و خوێندنی باڵای كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی، لەهۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندكاری خوێندنی باڵا (بەناز ڕەسوڵ حمەئەمین)بەڕێوەچوو بەناونیشانی (ڕۆڵی ئەپڵیكەیشنی مۆبایلی زیرەك لەكاراكردنی ڕۆژنامەوانی هاوڵاتی لەهەرێمی كوردستاندا).

پاش گفتوگۆی زیاتر لە(4)کاتژمێر، لیژنەی سەرپەرشتیار نامەی ماستەری ناوبراوی پەسەندکرد. لیژنەی گفتوگۆ پێكهاتبوو لە : 1/ پ.ی.د.حكیم عوسمان حەمید زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەرۆكی لیژنە. 2/ پ.ی.د.ئاراز رەمەزان ئەحمەد زانكۆی راپەرین ئەندام. 3/ پ.ی.د.یوهان عوسمان حمەحسێن زانكۆی سلێمانی ئەندام . 4/ پ.ی.د.كاوە عبدولڕەزا محمد زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەندام و سەرپەرشتیار .

This shortcode LP Profile only use on the page Profile