سیمینارێكی زانستی له‌بواری كشتوكاڵدا پێشكه‌شكرا
لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەهه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانستی له سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/١١/١٦ لەهۆڵی مامۆستا عوسمان و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو.
لەو سیمینارەدا م.نیگار مجید مامۆستا لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو بابەتێکی لەسەر”The impact of seed soaking by salicylic acid, biozyme application, and covering on okra ( Abelmoschus esculentus. L) germination and yield” پێشکەش کرد کە تایبەت بوو بە توێژینەوەیەکی مەیدانی کە خۆی لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامی دابوو.
ناوبراو لە خستنەڕوی توێژینەوەکەی باسی لەسەر چاندنى تۆوى رووەکی باميه له دوو شوێنى جياواز به بەكارهێنانى ترشى “ساليساليك” و “بايۆزم” و هەروەها داپۆشين بەشێوەى نەفەق بۆ نيوەی ڕووەکەکە کرد کە ئامانج لەو دابەشکردنە بەکارهێنان و بەراوەردكردنى بڕی بەرهەم و جۆریى تۆ‌و له ڕووى چۆنيیەتى و چەندايەتیى لەنێوان هەردوو ناوچەکه دابوو.
له‌كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ئه‌نجامدرا.