بەڕێوەچوونی سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ
لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەههماههنگی لهگهڵ بهڕێوهبهرایهتی زانستی له سهرۆكایهتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٢٠٢٢/١١/١٦، سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو.
لەسیمینارەكهدا (پ.ی د.شوان حمە صالح) مامۆستا لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو سیمینارێکی بە ناونیشانی ” secretory tissue system in plant/part two” پێشکەشکرد.
ناوبراو لە بابەتەکەیدا باسێکی دەربارەی جۆرەکانی ئەو شانە رژێنەرانە کردو ئەو ماددانەی کە دروستی دەکەن و بەهای ئابووری ئەو ماددانە لەڕووی پیشەسازی و خۆراکییەوە وەک نموونەی بنێشتی کوردی و ماددەی وطاط کە لە پیشەسازییەوە مادەیەکی دیکەیە.
ئەم سیمینارە لە هۆڵی مامۆستا عوسمان بەڕێوەچوو و تێیدا مامۆستایان بە بەشداریکردنیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.