Back

کۆنفرانسێکی هاوبەشی زانکۆمان و پەروەردەی کفری تایبەت بەژینگە بەڕێوەچوو

بەئامانجی لێکۆڵینەوەو گفتوگۆیەکی زانستیانە لەسەر گۆڕانکارییەکانی ژینگەو کەش و هەواو چۆنێتی ڕوبەڕوبونەوەی، کۆنفرانسێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/کۆلێجی تەکنیکی کەلار و پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ چوارشەمە ١٦-١١-٢٠٢٢ لەهۆڵی بۆنەکان لەقەزای کفری بەئامادەبوونی (د.چیا محمد حسن) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کەلارو (شەماڵ نامیق) قائیمقامی قەزای کفری و (علی خورشید) سەرۆکی شارەوانی و (م.اسماعیل)بەڕێوەبەری پەروەردەی کفری و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و چالاکوانان و مامۆستایانی زانکۆ، کۆنفرانسێک بەناونیشانی(مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگەو بەرپرسیارێتی لەپاک ڕاگرتنی ژینگە)بەڕێوەچوو کە لەلایەن کۆلێجی تەکنیکی کەلار و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کفری بەهاوبەشی ئەنجامدرا. سەرەتای کۆنفرانسەکە بەساتێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان دەستیێکرد. پاشان لەلایەن قائیمقامی قەزای کفری ووتەیەک پێشکەشکرا کەتیایدا تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و گرنگی کۆنفرانسەکە لەم کاتەدا کەژینگەی هەرێمی کوردستان و جیهانیش گۆڕانکاری بەخۆوە بینیوەو پێویستە هەوڵی زانستی بدرێت بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی بەرامبەر بە مرۆڤایەتی . دواتر لەلایەن (پ.ی.د.چیا محمد حسن) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کەلار لەووتەیەکیدا دووپاتی کردەوە کەلەسۆنگەی بەرپرسیارێتیانەوە بیرۆکەی وەها کۆنفرانسێکیان لەلا گەڵاڵە بووە لەپێناو خزمەتکردن بە ژینگەی ناوچەکەو کەمکردنەوەی زیانی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەواو پاراستنی ژینگەو بەئەرکی هەموولایەکی زانی کاربکرێت بۆ تەندروستی هاووڵاتیان. دواتر ووتەی بەڕێوەبەری پەروەردەی کفری لەلایەن بەڕێوەبەری پەروەردەی کفری پێشکەشکرا. کۆنفرانسەکە ماوەی دوو رۆژی خایاندو لەرۆژی یەکەمدا دوو پانیڵ بەڕێوەچوو پانێڵی یەکەم بەناونیشانی (هەل ومەرج و مەترسییەکانی ژینگە و ئاوهەوا) پێشکەشکراو لەلایەن پانێڵستەکان چەند بابەتێکی گرنگ خرانە ڕوو کە پێکهاتبوون لە: ١- د.فیصل علی سەرۆکی مونتدای ئابووری کوردستان ٢- د.ڕزگار عبدالکریم مامۆستا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ٣- پ.ی.د. کارزان عبدللە ڕاگری کۆلێجی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە ٤- علی عەدنان ئەندازیار /ڕاهێنەری ژینگەیی لەکۆنفرانسەکەدا کۆمەڵێک داتا و زانیاری گرینگیان سەبارەت بە ژینگە و مەترسیەکانی سەر ژینگە خراستەروو. لە پانێڵی دووەمی گفتوگۆکەدا لەلایەن هەریەکە لە( د.درید سەلیم) بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان و ئەندازیار (علی خورشید) سەرۆکی شارەوانی کفری و (نەوزاد حمید) بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری گەرمیان چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بە ژینگە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا. لەکۆتایدا بەشداربوان سەرنج و پرسیارەکانیان خستەروو گفتوگۆیان تایبەت بە ژینگەی سنورەکە ئەنجامداو بڕیارە ڕاسپاردەی کۆتایی کۆنفرانسەکە ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار بکرێت بەمەبەستی سوود لێوەرگرتنی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile