Back

زنجیره‌یه‌ك سیمیناری زانستی مامۆستایان به‌ڕێوه‌چوو

لە درێژه‌ى كارو چالاكيیه‌كانى هۆبەی زانستی په‌يمانگاى ته‌كنيكى سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی بەڕێوبەرایەتی دڵنيايى جۆرى له‌ سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى پۆليته‌كنيكى سلێمانى، رۆژی سێشەممە 15/11/2022،زنجیرە سیمینارێک له‌ هۆڵی سیمیناره‌كانی په‌یمانگا پێشکەشکرا.
سیمینارەکان لە لایەن بەشی کارگێری کار ڕێکخرابوون بۆ مامۆستایانی بەش:
1- مامۆستا( لۆڤان اکرم سعید ) ناونیشانی سیمینار ( Maslow in the Digital Age )
2-مامۆستا (ژیلا جمال فقی محمد) ناونیشانی سیمینار ( The managerial network theory )
3- مامۆستا (شلێر شریف) ناونیشانی سیمینار ( البقرة البنفسجیة )
4- مامۆستا (شیلان عبداللة توفیق) ناونیشانی سیمینار ( Business model canvas )
ناوەڕۆکی سیمینارەکان لە بواری کارگێڕیدا و بەستنەوەی بابەتی پێداویستی تاکەکان و ڕۆڵی سەرکردەکان لە بەڕێوەبردنی کارەکان و گونجاندنی ڕێکخراوەکان لەگەڵ گۆڕانکاری ژینگەی دەرەکی بە تایبەتی لە بواری دیجیتاڵی وەبەرهێنان( Business Model Canvas ) بۆ دامەزراندنی پرۆژەی نوێ و جیاوازبون لەگەڵ ڕێکخراوە ڕکابەرەکان وە بەکارهێنانی ستراتیجی ( البقرە البنفسجیە ) بۆ گەشتن بە زۆرترین قازانج.
لە کۆتاییدا ئامادەبوان بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ پێشکەشکاران سیمسناره‌كانیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile