له وۆركشۆپێكدا كۆلێجی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاروچالاكییه زانستییه‌كان و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره زانستییه‌كان له‌ماوه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندنی ئهمساڵداو بۆ به‌هێزكردنی خاڵه باشه‌كان و چاككردنی خاڵه لاوازه‌كان، له‌كۆلێجی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه وۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2022 به‌ئاماده‌بوونی د. كارزان عبدالله محمد ڕاگری کۆلێجی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ژمارەیەکی بەرچاو لەمامۆستایان و فەرمانبەران، لیژنەی زانستی کۆلێجه‌كه هەستان بەئەنجامدانی ۆورکشۆپێک به‌ناونیشانی( هەڵسەنگاندنی ئاستی کۆلێج وڕاو پێشنیار بۆ پێشخستنی كاره‌كان).
سەرەتا ڕاگری کۆلێج ووتەی سەرەتای ۆورکشۆپەکەی پێشکەشکردو تیایدا تیشیکی خستە سەر ڕێگاکانی بەرەو پیشچوونی ئاستی زانستی کۆلێجه‌كه و ئەوئاستەنگانەی دێنەپێش لەبەڕێوەبردنی کاری ڕۆژانە، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یكرد به ڕاده‌ی دڵسۆزی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و داوای لێ‌كردن وه‌ك ماڵی دووه‌میان خزمه‌تی كۆلێجه‌كه بكه‌ن چونكه له‌كۆتاییدا خزمه‌تكردنه به‌ماڵی میلله‌ت و ئه‌و جێگایه‌ی كه خوێندكارانی تیادا په‌روه‌رده ده‌كرێت و ده‌نێرێته ناو كۆمه‌ڵگاوه.
پاشان نوێنەری هەرسێ بەشی زانستی (د. عثمان عبدالرحمن محمد نوێنەری بەشی تاقیگەی پزیشکی) و (د. عبدالباسط برهان نوێنەری بەشی زانستی خۆراک کۆنتڕۆڵی جۆری) و (م. صلاح عبداللە نوێنەری بەشی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان) ووته‌ی خۆیان پێشکەشکرد سەبارەت بە كێشه‌و گرفته‌كان و هەنگاوەکانی بەرەو پێشچوونی ده‌زگاكه.
له‌كۆتاییدا بەشداربووان گفتوگۆیان کرد و چه‌ند پێشنیارێكیان خسته‌ڕوو له‌پێناو ڕێکخستنەوەو و بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی و كارگێڕی كۆلیجهكه.