ده‌ربه‌ندیخان: سیمپۆزیۆمێكی زانستی له‌سه‌ر شه‌كره به‌ڕێوه‌چوو
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی شه‌كره‌و به‌ئامانجی گه‌یاندنی زانستی نوێ و ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره‌و چۆنێتی خۆپاراستن لێی و چاره‌سه‌ركردنی، به‌دروشمی (باھەموان کاربکەین بۆ بەرزکردنەوەی ھۆشیاری لەبارەی نەخۆشی شەکرەو کەمبونەوەی توشبوون ) له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان سیمپۆزیۆمێكی زانستی به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 2022/11/15 له‌هۆڵی سیمیناره‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بەئامادەبونی پ.ی.د.سالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندخان و سلێمان محمد سعید قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و بەشێك لەنوێنهری فەرمانگە حکومییەکانی قەزاكهو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان، به‌ناونیشانی (باھەموان کاربکەین بۆ بەرزکردنەوەی ھۆشیاری لەبارەی نەخۆشی شەکرەوکەمبونەوەی توشبون ) سیپۆزیۆمێكی زانستی به‌ڕیوه‌چوو كه مامۆستایانی بەشی پەرستاری پەیمانگاكه پێی هه‌ستابوون.
هه‌ریه‌كه له ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان و قائیمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ووته‌یان پێشكه‌شكرد و ته‌ئكیدیان له ته‌ندروستی هاوڵاتیان كرده‌وه‌و ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكییه زانستیهشیان به‌گرنگ وهصفكرد كه له‌ئێستادا شه‌كره یه‌كێكه له‌نه‌خۆشییه به‌ربڵاوه‌كان و گرنگه كه خه‌ڵك له زانیارییه تازه‌كان ئاگاداربێت.
له سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا ھەریەك له ( د. جمال شکور و مامۆستا صباح شریف و مامۆستا سامان حسین و مامۆستا ئازاد محمد ) بابه‌تێكی نوێیان له‌سه‌ر چۆنێتی توشبوون بهشهكرهو نیشانه‌كانی و خۆپاراستن و ڕێگاكانی چاره‌سه‌ر خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها تیشك خرایە سەر زۆربونی توشبون بەنەخۆشی شەکرە لە کوردستان وھۆکارەکانی توشبون بە نەخۆشییەکە، ھەروەھا باسکرا لەچۆنێتی دروست بونی نەخۆشیەکەو گەشەکردن و لێکەوتەکانی و نیشانەکانی نەخۆشیەکەو چارەسەرکردنی لەڕێگەی ڕێکخستنی سیستەمی خۆراکەوە .
له‌پاش پێشكه‌شكردنی بابهتهكان، ئاماده‌بووان پرسیار‌و سه‌رنجه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو له‌لایه‌ن پێشكه‌شكارانی سیمپۆزیۆمهكهوه وه‌ڵام درانه‌وه.