Back

ته‌‌كنۆلۆجیای Augmented Reality لە گرنگترین ته‌‌كنۆ‌لۆجیاكانی سه‌‌رده‌‌م

له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی سیمینارێك بۆ د.ڕۆژین كه‌مال محه‌مه‌د له‌‌ژێر ناونیشانی (كاتێك مێژوو ده‌‌گات به‌ ‌ته‌‌كنه‌‌لۆجیا )تەکنۆلۆجیاى Augmented Reality بۆ پاراستن و دەرخستنى کەلەپورى بیناسازى) رێكخرا. له‌ سیمیناره‌كه‌دا د.رۆژین سه‌‌ره‌‌تا له‌ڕووی تیۆرییه‌‌وه‌‌ به‌‌وردی باسی له‌‌ گرنگی پاراستن و ده‌‌رخستنی پاشماوه‌‌ی كه‌‌له‌‌پووری بیناسازی كرد هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌‌ر ده‌رفه‌ته‌كان و تواناكان و گرنگییه‌‌كانی ته‌‌كنۆ‌لۆجیای Augmented Reality له‌‌و بواره‌‌داو به‌‌ نمونه‌‌ چه‌‌ند پڕۆژه‌‌یه‌كی نێوده‌‌وڵه‌‌تی له‌‌و بواره‌‌دا پیشان دا كه‌‌هه‌‌ندێكیان خۆی كاری تیاداكردوون یان پرۆژه‌‌ی به‌ڕێزیان بوون. له‌ باره‌ی سیمیناره‌كه‌وه‌ د.ڕۆژین به‌ ماڵپه‌ڕی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلَمانى راگه‌یاند: كه‌‌ته‌‌كنۆ‌لۆجیاكانی وه‌‌ك Augmented Realityو Virtual Reality نه‌‌ك ته‌‌نها كارده‌‌كه‌‌نه‌‌ سه‌‌ر چۆنیه‌‌تی پاراستن، ده‌‌رخستنی كه‌‌له‌‌پوری، بیناسازیی به‌‌ڵكو ئه‌‌و جۆره‌‌ ته‌‌كنۆ‌لۆجیایانه‌‌ كاریگه‌‌ریشیان ده‌‌بێت له‌‌سه‌‌ر شێوازی به‌‌كارهێنان و كاراكردنی مرۆڤ له‌‌گه‌‌ڵ ژینگه‌‌ دروستكراوه‌‌كانی ده‌‌وروبه‌‌ر. ئاماژه‌‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: یه‌‌كێك له‌‌ ئامانجه‌‌ ئه‌‌كادیمییه‌‌كان بریتییه‌‌ له‌‌ ناساندن و پراكتیزەكردنی وانه‌‌ وتنه‌‌وه‌و توێژینه‌‌وه‌‌ی (Interdisciplinary)یه‌ به‌‌مه‌‌به‌‌ستی ده‌‌وڵه‌‌مه‌‌ندكردن و فێربوونی خوێندكاران له‌‌لایه‌‌كه‌‌وه‌‌و ‌زیادكردنی داهێنانی زانستی له‌‌ هه‌‌رێم له‌‌لایه‌‌كی تره‌‌وه‌‌ . د.ڕێژین مامۆستایه‌‌ له‌‌ به‌‌شی پلانسازی شار، له‌‌ كۆلێجی ته‌‌كنیكی ئه‌‌ندازیاری له‌‌ زانكۆی پۆلیته‌‌كنیكی سلێمانی بڕوانامه‌‌ی ماسته‌‌رو دكتۆرا له‌‌ زانكۆی كالگا‌ری له‌‌ كه‌‌نه‌‌دا به‌‌ده‌‌ستهێناوه‌. ‌ته‌‌كنۆلۆجیای Augmented Reality یه‌‌كێكه‌‌ له‌‌ تازه‌‌ترین و گرنگترین ته‌‌كنۆ‌لۆجیاكانی سه‌‌رده‌‌م كه‌ ‌له‌‌چه‌‌ند بوارێكی زۆردا به‌‌ كارده‌‌هێنرێت وه‌‌ك بواری پزیشكی و كه‌‌له‌‌پووری و كه‌‌لتووری و ته‌‌لارسازی و پلانسازی، هه‌‌رچه‌‌نده‌‌ ئه‌‌م ته‌‌كنۆ‌لۆجیایه‌‌ زۆركه‌‌م باوە له‌‌ هه‌‌رێم به‌ڵام Augmented Reality جێگه‌‌ی بایه‌‌خی زۆر‌ له‌‌ وڵاته‌‌ پێشكه‌وتوه‌‌كان و زانكۆكانیان و به‌‌شێوه‌‌یه‌‌كی به‌‌رده‌‌وام له‌لایه‌‌ن زانایان و ئه‌‌كادیمییه‌‌كانی بواره‌‌ جیاجیاكانه‌‌وه‌‌ داهێنانی تیادا ده‌‌كرێت و توێژینه‌‌وه‌‌ی له‌ سه‌‌ر ده‌‌كرێت. وه‌كیه‌كه‌مقسه‌كه‌رله‌زنجیره‌سیمیناریته‌كنه‌لۆجیا/ مێژووبه‌ئه‌نجامدانیسیمینارێك ئه‌و سیمیناره‌ى د.ڕۆژین كه‌ له‌‌ لایه‌‌ن (د.تۆبن هارتنێڵ/ به‌‌ڕێوه‌‌به‌‌ری سه‌‌نته‌‌ری شوێنه‌‌وار و كه‌‌له‌‌پوور له‌‌ زانكۆی ئه‌‌مریكی له‌‌سلێمانیڕێکخرا وەک یەکەم قسەکەر و سیمینارلە تەکنۆلۆجیا/ مێژوو( پێشەکەشکرا لە زانکۆى ناوبراو.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile