بەدروشمی (شەکری کەمتر ژیانێکی شیرینتر) چالاکیی تەندروستی بەڕێوەچوو
کۆلێجی تەکنیکی کەلاری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەساڵڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرەدا و بەدروشمی (شەکری کەمتر ژیانێکی شیرینتر) هەڵمەتێکی پشکنینی تەندروستی ئەنجامدا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤-١١-٢٠٢٢ بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی نەخۆشی شەکرەوە، چەند چالاکییەکی تەندروستی لەلایەن خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان و بەسەرپەرشتی ( ڕێگر لەتیف ) فەرمانبەر لە هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی لە دەروازەی بازاری شاری کەلار ئەنجامدرا، چالاکییەکان تایبەت بوو بە رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە کە تێیدا پشکنینی شەکرە لەگەڵ پروشەری ڕێنمایی تەندروستی خۆپارێزی تایبەت بە نەخۆشی شەکرە بەسەر هاوڵاتیان دابەشکرا.