له‌ڕۆژی شه‌كره‌دا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چالاكییه‌كی ته‌ندروستی ئه‌نجاممدا
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی شه‌كره‌و هاوكات یادی بونیادنانی شاری سلێمانی ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چالاكییه‌كی ته‌ندروستی ئه‌نجاممدا له‌بازاڕی ماجدی مۆڵ له‌شاری سلێمانی.
له‌به‌رده‌وامی چالاكییه زانستی و هه‌مه‌جۆره‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌تایبه‌ت له ڕۆژی جیهانی شه‌كره‌داو به‌ئاماده‌بوونی د.به‌ختیار عوبه‌ید شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ستا به ئه‌نجامدانی چه‌ند پشكنینێك بۆ هاووڵاتیان به‌بێ به‌رامبه‌ر له بازاڕی ماجدی مۆڵ له‌شاری سلێمانی، پشكنینه‌كانیش بریتیبوون له (گروپی خوێن، په‌ستانی خوێن، پشكنین و ڕێنمایی شه‌كره، فشاری خوێن، لێدانی دڵ) وه‌هه‌روه‌ها پزیشكێك ئاماده‌یی هه‌بوو بۆ ڕێنمایی به‌شداربووان.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ ڕایگه‌یاند كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت له‌پاڵ ئه‌ركه زانستییه‌كه‌و فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكاران‌دا، خزمه‌تی هاووڵاتیانیش بكات به‌پێی توانا‌و پسپۆرییه جیاوازه‌كانی خۆی، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد بۆ هه‌وڵ و ماندوبونیان.
له‌م چالاكییه‌دا (كلینیكی باخان) بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی ددان ئۆفه‌رێكیان پێشكه‌شكردو به‌ڕێژه‌ی 15% داشكاندنیان بۆ هاوڵاتیان كرد.
شایانی باسه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌هاوڵاتیان به‌شداربوون و به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیان له‌و چالاكییه كرد كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ئه‌نجامی گه‌یاندووه.
عماد مجید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌سایتی زانكۆمانی ڕاگه‌یاند: