سیمپۆزیۆمێکی زانستی لە رۆژی جیهانی شەکرەدا ئەنجامدرا
رۆژی دووشەممە (٢٠٢٢/١١/١٤) بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و ئەکادیمیستانی زانکۆ، کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهەماهەنگی نەخۆشخانەی ئاسیای نێودەوڵەتی و بەبۆنەی رۆژی جیهانی شەکرەوە، سیمپۆزیەمێکی زانستی بەناونیشانی (نوێترین لێکەوتە زانستییەکانی نەخۆشی شەکرە لەسەر تەندروستی مرۆڤ) ئەنجامدا.
سەرەتای مەراسیمەکەش بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن پ.د.محمد بابەکر مینە راگری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی پێشکەشکرا، دواتر د.هەردی سیروان گوڵە نوێنەری نەخۆشخانەی ئاسیای نێودەوڵەتی و بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەی ئاسیای نێودەوڵەتی کورتەیەکی دەربارەی نەخۆشخانەی ئاسیا پێشکەشکرد.
پاشان تەوەرەکانی سیمپۆزیەمەکە لەلایەن (د.رەوەند محمد رەوف پزیشکی پسپۆری هەناوی و دڵ و غودەو شەکرە- نەخۆشی شەکرەو نوێترین داتاو زانیارییەکان لەشەر تووشبووانی نەخۆشییەکە لەجیهاندا)، (پ.ی.د.سەردار محمد وەلی مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی- کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی شەکرە لە خوێندا لەسەر فسیۆلۆجی کۆئەندامی میزو میزەڕۆ)، (پ.ی.د.بورهان قەرەداغی مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پسپۆری نەخۆشییەکانی پێست- نەخۆشی شەکرەو کاریگەرییەکانی لەسەر پێست) پێشکەشکران، کە تیایدا چەند بابەتێکی بە پێزی زانستی پەیوەست بە نەخۆشی شەکرە خرانەڕوو.
لە کۆتاییشدا دەرگای گفتووگۆ بەڕووی ئامادەبووان و میواناندا واڵاکراو لەلایەن پسپۆرانی نەخۆشییەکەوە وەڵامدرانەوە.
<img src="https://spu.edu.iq/ku/wp