مامۆستاییەکی زانکۆ توێژینەوەیەکی گرنگی بڵاوکردەوە
لەهەوڵێکی تری زانستیدا (د.سەروەر حسن محمد) لەکۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، لە یەکێک لەجێرناڵە بەناوبانگەکانی جیهان بە ناوی ( Advances in Structural Engineering) کە هەژماردەکرێت بەیەکێک لە جێرناڵە پلە بەرزەکانی بواری ئەندازیاری شارستانی و بیناسازی ، تویژینەوەیەکی گرنگی بڵاوکردەوە. ئەوەی شایەنی باسە ئەم بڵاوکراوەیە ئیمپاکت فاکتەری ٢.٤٣٨ هەیە وە سایت سکۆری ٣.٥ هەیە.
ئەم توێژینەوە باس لە بەکارهێنانی کەرەستەی بەفیرۆ دراوو فڕێدراو ( waste material) دەکات وەک جێگرەوەیەکی تەواو بۆ چیمەنتۆ کە لە دروست کردنی کۆنکریتدا بە شێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت.
لەم توێژینەوەدا سەقفی دوو دووری دروست کراوە بەبەکارهێنانی ڕێژەی ٪١٠٠ کەرەستەی بەفیڕۆ دراو واتە بە هیچ شێوەیەک چیمەنتۆ بەکارنەهاتوە وە دەرکەوتوە کە ئەم جۆرە کۆنکریتە (geopolymer concrete( توانای بەرگەگرتنی باشترە لە کۆنکریتی ئاسایی( normal concrete)
بفەرموون بۆ بینینی توێژینەوەکە:
https://journals.sagepub.com/doi/abs/10.1177/13694332211052349