خولی فوتساڵی خوێندکاران ومامۆستایان و فەرمانبەران لەهەڵەبجە کۆتاییهات
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٩-١١ــ٢٠٢٢ بەچاودێری پ.ی.د. هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەسەرپەرشتی پ.ی.د .کارزان عبدالله محمد ڕاگری کۆلێجی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە و م.بختیار جمیل لێپرسراوی کۆمیتەی ڕیکخستنی زانکۆو پەیمانگاکانی هەڵەبجەو یاریدەدەری راگرو مامۆستایان و خوێندکاران و هاندەران، یاری کۆتایی خولی فوتساڵ لەنێوان تیمی (مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج)و (خوێندکاران)ی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی قۆناغی دوو ئەنجامدرا.
هەردوو تیپ بە بەئامادەیەکی باشەوە هاتنە ناویاریگا و یارییەکە چەندین هەلی گۆڵی ناوازەی تیایدا ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج توانیان یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێ بهێنن و بەئەنجامی (5-0) یارییەکەیان بردەوە .
لەدوای کۆتایی هاتنی یاریەکە راگری کۆلێج و ژمارەیەک لە مامۆستایان خەڵاتیان بەسەر یاریزانان و دادوەرو سەرپەرشتیارانی خولەکەدا دابەشکرد, یاریزانانیش بە وێنە یادگاری و ئاهەنگ و چەپڵەڕێزانی هاندەران کۆتاییان بە یاری و چالاکییە وەرزشییەکە هێنا.
شایەنی باسە ساڵانە بەئامانجی ڕەخساندنی کەشێکی وەرزشی و ڕەوینەوەی فشارەکانی خوێندن و تاقیکردنەوەکان ، خولی فوتسال بۆ خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکرێتەوە.