سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو
لە درێژەی کارەکانی لیـژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانستی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی مامۆستا عوسمان و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مامۆستایان، سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو.
لەم سیمنیارەدا مامۆستا شارا صالح علی، مامۆستا لە بەشى زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی باسێکی لەسەر “Bologna Process Qualification Framework, ECTS and Important Aspects” پێشکەشکرد.
ناوبراو لە سیمینارەکەیدا سایکڵەکانی بڕوانامەی لە چوارچێوەی نیشتیمانیدا ڕوون کردەوە. هەروەها باسێکی وردی لە هەموو پێکهاتەکانی پرۆسەی بۆلۆنا کرد و ئاماژە بە ECTS ۆرکلۆدی وانەکان کرد.
له‌كۆتایی سیمیناره زانستییه‌كه‌دا مامۆستایان بە بەشداری سیمینارەکەیان كرد‌و دەوڵەمەندتریان کرد.