سیمینارێکی زانستی لەسه‌ر زیرەکی دەستکرد بەڕێوەچوو
لە درێژەی کارەکانی لیـژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانستی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی مامۆستا عوسمان و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مامۆستایان، سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو.
سیمینارەكه مامۆستا توانا ناصح احمد، مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری باسێکی لەسەر “Artificial Intelligence AI in Modern Agriculture” پێشکەشکرد.
ناوبراو لە سمینارەکەیدا باسێکی لە زیرەکی دەستکرد لە کۆن و نوێ‌دا کرد. هەروەها چۆنیەتی سوود لێوەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد لە کشتوکاڵ دا و چارەسەرکردنی ئالانگاریە ژینگەییەکان.
له‌كۆتایی سیمیناره زانستییه‌كه‌دا مامۆستایان بە بەشداری سیمینارەکەیان كرد‌و دەوڵەمەندتریان کرد.