Back

گفتووگۆی ماستەرنامەیەک بە پلەی زۆرباش وەرگیرا

رۆژی چوارشەممە (٢٠٢٢/١١/٩) لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، گفتووگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا/ماستەر (سەردار حسین علی) لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناونیشانی (Epidemiology and Microbiological Study of Certian Enteric Bacteria Isolated from Children with Acute Diarrhea in Iraq Kurdistan Region) به‌ڕێوه‌چوو.
دوای چەندین کاتژمێر گفتووگۆکردن ، ماستەرنامەکە بەپلەی زۆر باش وەرگیرا.
لیژنەی ماستەرنامەکەش پێکهاتبوون لە:
-پ.د.محمد عمر محمد- سەرۆکی لیژنە.
-پ.ی.د.سیروان محسن محمد امین-ئەندام.
-پ.ی.د.سالار ابراهیم علی- ئەندام.
– پ.د.محمد بابەکر مینە- ئەندام و سەرپەرشتیاری یەکەم.
-د.تەیب احمد حەمەسوور- ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەم.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile