سیمینارێکی زانستی لەسەر نەخۆشی غودە پێشکەشکرا
ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری 8/11/2022 لە درێژهى كارو چالاكيیهكانى هۆبەی زانستی پهيمانگاى تهكنيكى سلێمانی بههاوبهشى هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگا و بەڕێوبەرایەتی دڵنيايى جۆرى و ڕاگەیاندن و چالاکییەکان له سهرۆكايهتى زانكۆى پۆليتهكنيكى سلێمانى،سیمینارێک پێشکەشکرا.
کاتژمێر ( 10 ) ی پێش نیوەڕۆ ( پ.ی.د.فضل الدین نصر الدین ) سیمینارێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی:
(Assessment of the clinical concern about the non-malignant thyroid disorders in Sulaimaniyah-City Kurdistan Region-iraq )
پێشکەشکرد.
سەرەتای سیمینارەکە پێشکەشکار باسی لە نەخۆشی یە ناشێرپەنجەییەکانی پەریزادە ( غدە درقیە ) کرد کە نەخۆشیەکی جییهانی بڵاوە، کە لە توێژیەنەوەکەدا زیاتر جەخت کراوە لەسەر ئەم نەخۆشیانە لە شاری سلێمانی و هۆکارەکانی و دابەشکردنی بەسەر ناوچەکاندا.
لە کۆتایدا گفتوگۆیەکی زانستیانە لە نێوان ئامادەبووان و پێشکەشکاری سیمینارەکە ئەنجامدراو سیمینارەکەی دەوڵەمەندترکرد.