گەشتێكی زانستی كشتوكاڵی ئه‌نجامدرا
به‌ئامانجی زیاتر كردنی زانست و زانیاری خوێندكاران له پسپۆرییه‌كانی خۆیاندا، ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/٧ خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/کۆلیجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە، گەشتیکی زانستی بۆخویندکارانی قۆناغی دووەمی کارگێڕی پرۆژەكشتوکاڵییەکان ڕێكخست.
خوێندكاران لەگەشتەکەیاندا سەردانی پرۆژەو نەمامگەی گەڕانەوە بۆسروشت و نەمامگەی سلێمانی یان کرد. لەسەرەتادا ڕونکردنەوەى تەواو درا بەخوێندکاران سەبارەت بەدروست کردن و بنیات نانى پرۆژەیەکى لەو شێوەیەو دیزاین و تێچوو چۆنیەتى کارکردن لەو جۆرە پرۆژانەدا بۆخوێندکاران ڕونکرایەوە، پاش گەڕان و بەسەرکردنەوەى بەشە جیاوازەکانى نەمامگەکان .
له‌به‌رامبه‌ریشدا خوێندكاران ڕایانگه‌یاند ئه‌م جۆره گه‌شته زانستییانه سوودی گه‌وره‌ی ده‌بێت له زیاتر كردنی ئه‌و زانسته‌ی كه‌به‌شێوه‌ی تیۆری ده‌یخوێنن و هیواداربوون به‌رده‌وامی هه‌بێت.
گه‌شته زانستییه‌كه بەسەرپەرشتی پ.ی.هاوڕێز علی نادر ئه‌نجامدرا.