Back

ناساندن بۆ “كتێبی كاری تەلەفزیۆنی” به‌ڕێوه‌چوو

لەهۆڵی ژمارە(1)ی  بەشی تەكنیكی میدیای كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ،بەئامادەبونی پ.ی.د.شێركۆجەبار، سەرۆكی بەشی تەكنیكی میدیاو مامۆستاو خوێندكارانی قۆناغە جیاوازەكانی بەشی تەكنیكی میدیا ،ناساندن بۆ كتێبی (كاری تەلەفزێونی)به‌ڕێوه‌چوو، كەلەلایەن (دیدار لەتیف) رۆژنامەنوس وخوێندكاری پێشووی بەشی تەكنكی میدیا ئامادەكرابوو. ئەم كتێبە پاش ناساندنی وەك دیاری و بێبەرامبەر پێشكەش بەخوێندكاران ومامۆستایانی بەشی تەكنیكی میدیا كرا. وەك رۆژنامەنوس( دیدار لەتیف )روونی كردەوە: ئەم كتێبە بریتیە لەشێوازی بێژەری ڕاست و دروست و ئامادەكردنی هەواڵی تەلەفزیۆنی وپێشكەشكار، كێیەو دەبێ چۆن بێ بەرنامەی تەلەفزیۆنی چۆنەو دەبێ بەرنامەی تەلەفزیۆنی چۆن ئامادە بكرێ و گەلێك ووردەكاری تر، كەلەناو دووتوێی كتێبەكە ڕوون كراوەتەوە ( دیدار لەتیف) لەسلێمانی لەدایك بووە قۆناغەكانی خوێندنی هەرلەوشارە تەواوكردووە، لەكۆتایدا توانیوێتی لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ولەبەشی تەكنیكی میدیای ئێواران بڕوانامەی بكالۆریۆسی تەكنیكی بەدەستبهێنێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile