خوێندکارانی پەیوەندییەگشتییەکان و بازاڕگەری گروپی کەناڵەکانی فاڵکۆنیان بهسهركردهوه
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشهمه 7 ی تشرینی دووهمی 2022، خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی (پەیوەندییەگشتییەکان و بازاڕگەریی)، سەردانی (گروپی کەناڵەکانی فاڵکۆن تیڤی)ـیان کردو سەبارەت بە کەناڵەکە و چۆنێتیی کارکردن و پەخش و بەرنامە و وەگەڕخستن و سودوەرگرتن لە سەکۆکانی میدیای نوێ رونکردنەوەی پێویستیان پێدرا.
سەرەتا (عامر سەڵاح) بەڕێوەبەری گشتیی گروپەکە دەربارەی مێژوی کەناڵەکانییان و شێوازی کارکردن و سودوەرگرتنیان لە ئامرازە نوێکانی راگەیاندن قسەی بۆ خوێندکاران کرد، خوێندکارانیش بە سەرنج و پرسیارەکانییان بەشدارییانکرد. پاشان سەردانی ستۆدیۆ و کۆنتڕۆڵ و بەشە جیاوازەکانی گروپەکەیان کرد.
ئەو سەردانە زانستییە لە چوارچێوەی لایەنی پراکتیکیی وانەی (New Media)ـدا بوو، بە سەرپەرشتیی هەردوو مامۆستا (پ. د. هێرش رەسوڵ و م.پشتیوان مەنسور).