كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 4 ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 7 ی تشرینی دووه‌می 2022 بەسەرپەرشتی پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندكاران و سه‌رجه‌م ڕاگری كۆلێج و په‌یمانگاكان ، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 4ی ئەنجومەنی زانکۆ لە هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئەنجامدرا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك گفتوگۆكرا:
١. گفتوگۆ لەسەر کۆمەلێک پرسی زانستی و ئەکادیمی کرا.
٢. لە بەشێکی تردا جەخت لەسەر ئامادەکاری تەواوی کۆلێج و پەیمانگەکانی زانكۆ کرایه‌وه بۆ دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم کە تازە وەرگیراون.
٣. هەروەها داواکاری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیک پەسەندکرا بۆ دابینکردنی چەند هۆڵێکی زیاتر بۆ خوێندکارانی کۆلێج لەبەر زۆری ژمارەی وەرگیراوانیان.
٤. لە کۆتاییدا تاوتوێی فۆڕمی ئەلیکترۆنی تایبەت بە به‌شه وانەی مامۆستایانی زانکۆ کرا تاوەکو هەموو کۆلێج و پەیمانگەکان یەکبخرێت و بۆ هەموو ئاستەکانی دبلۆم و بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا پێکەوە ئامادەبکرێت.