توێژینەوەیەكی زانستی خوێندکارێکی زانکۆمان بڵاوكرایەوە
لەهەوڵێكی تری زانستی خوێندكارانی خوێندنی باڵادا، توێژینەوەیەكی گرنگی زانستی لەلایەن خوێندكاری ماستەر (پێشڕەو یاسین شریف) لە گۆڤارێكی ئاست بەرزی جیهانی بە ناوی (NeuroQuantology) بڵاوكرایەوە.
گۆڤارەكەش گۆڤارێكی پزیشكی ئاستبەرزی جیهانییەو ئیندێكس كراوە لە لیستی گۆڤارە بەناوبانگەكانی كلاریڤەیت پەبمید و سكۆپەس، توێژینەوەكەش بو ناونیشانی (Comparison of clinical and anesthetic effects of bupivacaine and lidocaine in spinal anesthesia) لەلایەن (پ.ی.د.صفا بكر كریم) لە كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە سەرپەرشتی كراوە.
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆ و راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكییەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوێندكاری ناوبراو دەكەین بۆ ئەو دەستكەوتە گەورەیە.
بۆ بینینی زانیاری دەربارەی توێژینەوەكە دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن:
https://www.neuroquantology.com/article.php?id=9085