Back

ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى گەیاندن بە پلەی زۆر باشە پەسەندکرا

لە چالاکییەکی نوێی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 2022/11/6 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپسی کۆلێجە تەکنیکیيەکانی چوارچرا، گفتوگۆی ماستەرنامەی (سەروەت علی احمد) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن بەڕێوەچوو. دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بەناونیشانی (Analysis and Investigation of Coding Schemes for the wiretap channel) بە پلەی زۆر باشە پەسەندکرا. لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە: 1- پرۆفیسۆر د.ابراهیم اسماعیل حمەرەش (زانكۆى صلاالدین ) – سەرۆكى ليژنە. 2- پرۆفیسۆر د.اسعد مبدر جاسم (زانكۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی) – ئەندام و سەرپەرشتیار. 3- پڕۆفيسۆر د.هیثم کریم علی (زانکۆی پۆلیتەکنیکی سێمانی) – ئەندام. 4- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ثریا محمود عبدالصمد (زانکۆی صلاالدین) – ئەندام .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile