لە چوار ڕۆژی فێستیڤاڵەکەی گەرمیاندا، کۆلێجی تەکنیکی کەلار (١١٥٠) پشکنینی تەندروستی بێبەرامبەری ئەنجامداوە
مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی (شیکاری نەخۆشییەکان و پەرستاری) کۆلێجی تەکنیکی کەلاری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لەمیانەی بەشداریکردنیان لە فێستیڤاڵی بازاڕ لەگەرمیاندا کە بۆ ماوی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، (١١٥٠) پشکنینی تەندروستی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.
پشکنینەکان بریتیبوون لە (ڕێژەی خوێن، جۆری خوێن، شەکرە، ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری بی و سی، پەستانی خوێن و لێدانی دڵ) کە بۆ سەرجەم چین و توێژەکان بێبەرامبەر لە فێسیڤاڵەکەدا ئەنجامدراوە.
شایەنی باسە لە پشکنینەکاندا چەندین ئەنجامی نەرێنی هەبووە و دواتر هاوڵاتیانیان ڕێنوێنیکردووە کە پێویستە سەردانی پزیشک بکەن و چارەسەر وەرگرن.
راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی کەلار ڕایدەگەیەنێت وەک هەمیشە لە خەمی تەندروستی و خزمەتکردنی هاونیشتمانیانماندا دەبین و ئومێد دەکەین هەمووان تەندروست باش بن.