Back

بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى گەیاندن

لە چالاکییەکی نوێی زانستیدا، رۆژی شەممە 2022/11/5 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپسی کۆلێجە تەکنیکیيەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چوارچرا، گفتوگۆی ماستەرنامەی (بانە حسین شێخ فرج) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن بەڕێوەچوو. دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بەناونیشانی (Peak to Average Power Ratio Reduction for OFDM with Index Modulation Systems) بە پلەی نایاب پەسەندکرا. لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە: 1- پرۆفیسۆر دکتۆر اسعد مبدر جاسم (زانكۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی) – سەرۆكى ليژنە. 2- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.جلیل عزیز محمد امین (زانكۆى صلاح الدین) – ئەندام. 3- پڕۆفيسۆری یاریدەدەر د.لؤی فیصل عبدالرزاق زانکۆی جیهان) – ئەندام. 4- پرۆفیسۆر د.عبدالرحمان اکرام صدیق لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی باکوور – ئەندام و سەرپەرشتیار.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile