Back

زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ به‌شداری‌ وۆركشۆپی‌ “ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٦ ده‌كات

رۆژی‌٧ ی‌ ئازاری‌ ٢٠١٦، له‌ هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانسی وه‌زاره‌ت، هه‌ریه‌ك لە بەرێزان (جه‌مال كاك‌ برا /به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنۆلۆجیای زانیاریی ) ‌و( هێمن محێدین كه‌ریم/ به‌ڕیوه‌به‌ری ئامار و پلان دانان)، له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌، به‌ناونیشانی‌ “ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٦” به‌شدارییان له‌ وۆركشۆپێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا ‌و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ هه‌رێم كرد. جه‌مال كاك برا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنۆلۆجیای زانیاریی له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌، ده‌رباره‌ی‌ گرنگی‌ وۆركشۆپه‌كه‌، وتی‌ “گرنگی ئه‌م وۆرك شۆپه‌ له‌ وه‌دا بوو، كه‌ ئه‌مساڵ‌ میكانیزمێكی نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌ ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستاندا، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌ ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان به‌ناوی‌ National University Ranking- NUR ، كه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كان به‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت”. وتیشی‌: “زانكۆكان له‌ ئێستاوه‌ ده‌توانن ئاماری‌ خۆیان داخڵی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بكه‌ن، له‌ ڕێگه‌ی مالپه‌ری تایبه‌ت به‌ زانكۆ تا دواكاتی دابه‌زاندن كه‌ پێده‌چێت ١/٩/٢٠١٦ بێت”. باسی‌ له‌وه‌شكرد، كه‌ “یه‌كێك له‌ خاڵه‌ گرنگه‌كانی ئه‌م وۆرك شۆپه‌ رونكردنه‌وه‌ی زیاتر بوو سه‌باره‌ت به‌ ماڵپه‌ری “NUR” ‌و هه‌وڵدانی زیاتر بۆ نه‌هێشتنی كه‌موكوڕی زانكۆكان له‌ رووی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌، له‌ وۆرك شۆپه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ له‌ ئه‌ندامانی لیژنهى ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان ‌ رونكردنه‌وه‌یان پێشكه‌ش كرد كه‌ پێك هاتبوون له‌ (د.سه‌ڵاح یه‌حیا و د.شیروان نوری و د.كه‌نعان حمه‌غریب). جه‌مال كاك‌ برا ئاشكراشیكرد، كه‌ “ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان ئه‌مساڵ‌ به‌ژماره‌ ده‌بێت، واته‌ به‌ زنجیره‌ له‌ ژماره‌ (١ تا٢٨)مین زانكۆ دیاری‌ ده‌كریت تا هه‌ر زانكۆیه‌ك ریزبه‌ندی خۆی به‌ ڕونىی بزانێت، نه‌ك وه‌ك ریزبه‌ندی ساڵی (٢٠١٥) كه‌ به‌گروپی (A,B,C,D) ریزبه‌ندی زانكۆكان جیاكرانه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ وۆرك شۆپه‌كه‌دا ئاماژەى پێدرا”. ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: “ڕێژه‌كان به‌جۆرێك دانراون، كه‌ له‌ ٤٠%ی‌ خاڵه‌كان له‌سه‌ر تویژینه‌وه‌ی زانستی و له‌ ٢٨%یش له‌سه‌ر جۆرایه‌تی و له‌ ١٣% ش له‌سه‌ر ستافی زانكۆ‌ ‌و لە ٦% چالاكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و ٤% چالاكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و كتێبخانه‌ی‌ زانكۆ‌ش ٦% ده‌بێت”. لە کۆتایشدا پرسیار و کۆمێنتى زۆر لەسەر ناوەرؤکى بابەتەکان بە چڕوپڕى باسى لێکرا. .

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیکرد به‌ کاره‌کانی له‌ سه‌ر پرۆژه‌ی ڕێزبه‌ندی نیشتمانی بۆ زانکۆکانی کوردستان له‌ مانگی حوزێرانی ٢٠١٥.مه‌به‌ست له‌م پرۆژه‌یه‌ ڕاگه‌یاندنی ڕێگا و ڕێساکانی تایبه‌ت به‌ ڕێزبه‌ندی هه‌رێمی کوردستان بۆ زانکۆکان و ده‌ستنیشانکردنی یه‌کگرتنی دیدی زانکۆکان هه‌رێمی کوردستان له‌ گه‌ڵ دیدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی وکاریگه‌ر و وتوانای زانکۆکان.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile