Back

لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سیمینارێکی زانستی بەڕێوەچوو

لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ڕۆژی چوارشەممە ٢/١١/٢٠٢٢ سیمینارێک لە پەیمانگا بەڕێوەچوو. لەم سیمینارەدا، م.دێرین علی رشید مامۆستای یاریدەدەر لە بەشى كشتوكاڵى داپۆشراو بابەتێکی لەسەر “Plant growth regulator cytokinins” پێشکەشکرد. ناوبراو لە باسەکەیدا ئاماژەی بە سایتاکینینەکانی ڕێکخەری گەشەی ڕووەک کرد، هەروەها ئاماژەی به تایبەتمەندییەکانی سایتاکینین و چۆنیەتی پەیوەندی بە باڵا، ڕەگ و گوڵی ڕووەک کرد. سیمینارەکە لە هۆڵی مامۆستا عوسمان لە پەیمانگا بەڕێوەچوو تێیدا ئامادەبووان کە پێکهاتبوون لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگا بە بەشداری کردنیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile