سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو
لەدرێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢/١١/٢٠٢٢، سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگا بەڕێوەچوو.
لە سیمینارەکەدا م.چنور یوسف شکور مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو باسێکی لەسەر “أغلى الفواكهه في العالم” پێشکەشکرد.
ناوبراو لە باسەکەیدا ئاماژەی بە گرانترین میوەکانی جیهان کرد کە بە زۆری لە وڵاتی ژاپۆن بەرهەمدێن، هەروەها تیشکی خستەسەر هۆکاری دەگمەنبوونی ئەو میوانە و چۆنیەتی خستنە بازاڕیان.