کۆلێجی تەکنیکی کەلار چەند پشکنینێکی تەندروستی بێبەرامبەر لە گەرمیان ئەنجام دەدات
لەگەڵ دەستپێکردنی فێستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢-١١-٢٠٢٢ مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی(شیکاری نەخۆشییەکان و پەرستاری) کۆلێجی تەکنیکی کەلاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، چەند پشکنینی تەندروستی بۆ سەردانیکەرانی فێستیڤاڵەکە بەبێبەرامبەر ئەنجامدا.
پشکنینەکان بریتیبوون لە ( ڕێژەی خوێن، جۆری خوێن، شەکرە، ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری بی و سی، پەستانی خوێن و لێدانی دڵ ) لەگەل ئەمانەشدا پێشکەشکردنی فریاگوزاری سەرەتایی تایبەت بە رووداوەکان ئەنجامدرا.
چالاکییەکان بەردەوامی دەبێت لە رۆژانی داهاتووشدا، کۆلێج بەخزمەتی زیاتر بەشدار دەبێت و لە ڕێگەی پزیشکی پسپۆری خۆراکییەوە ڕینوێنی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە دەکات.