Back

لە سەرۆکایەتی زانکۆ پشکنینی خوێن بۆ زیاتر لە 220 مامۆستا و فەرمانبەر ئەنجامدرا

ئەمڕۆ رێکەوتی 2022/11/2، هەڵمەتی ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بێبه‌رامبه‌ر لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆتاییهات کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو. هەڵمەتەکە پێکهاتبوو لە پشكنینه‌كانی (به‌رگری له‌ش،خرۆكه‌ سووره‌كان، هیمۆگلۆبین، په‌ستانی خوێن، لێدانی دڵ، شه‌كره‌و ڕیژه‌ی ئۆكسجین)، کە بەئامانجی دڵنیابوون له‌ ته‌ندروستی و سەلامەتی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانکۆ، لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی لە سەرۆکایەتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌هه‌ماهه‌نگی (تاقیگه‌ی كانی) له‌شاری سلێمانی ئەنجامدراو لەو ماوەیەدا پشکنین و پەستانی خوێنی بێبەرامبەر بۆ ( 221 ) مامۆستا و فەرمانبەر ئەنجامدرا. لایخۆیانەوە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی زانکۆ و بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و کارمەندانی تاقیگەی کانی دەکەن کە هەستان بە ئەنجامدانی ئەو پشکنینە تەندروستییە لەپێناو دڵنیابوون لە سەلامەتی و تەندروستییان. شایەنی باسە تاقیگه‌ی کانی لە شاری سلێمانی داشكاندنی 25%ی بۆ چەند پشکنینێکی دیکە ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile