سیمینارێکی زانستی لە کۆلێجی ئەندازیاری پێشکەشکرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 2022/11/2 بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە خوێندکاران و مامۆستایان، کۆلێجی ئەندازیاری بەشی ئەندازیاری میکانیک سیمینارێکی بەناونیشانی (Additive Manufacturing processes) لە هۆڵی سیمیناری کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چوارچرا پێشکەشکرد.
سیمینارەکە لەلایەن پرۆفیسۆر د.سەرکەوت رۆستەم مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری میکانیک پێشکەشکرا دوای بەشداریکردنیان لە خولێکی ڕاهێنان لە وڵاتی ئەڵمانیا.
لە سیمینارەکەدا ناوبراو تیشکی خستەسەر ( Additive Manufacturing- AM) وە باسکردنی شێوازە جۆراو جۆرەکانی وەک رێگایەک بۆ دروستکردن و بەرهەمهێنانی پارچە و بەرهەمی جۆراوجۆر، هەروەها باسی لە ئامێرەکانی 3D printer کرد و وە بنەمای کارکردنیان خرایەڕوو.
لە بەشێکی تر سیمینارەکە باسی توێژینەوەی زانکۆکان کرا لە جیهاندا تایبەت بە (AM)وە ئاماژە بەو توێژینەوەیە کرا کە لە بەشی ئەندازیاری میکانیکی زانکۆمان ئەنجامدراوە لە ساڵانی رابردوودا.